باڵیۆزخانه‌ی وڵاتی چین له عێراق ئاشكرای كرد كه تێچووی پێدانی ڤیزایان بۆ هاووڵاتییانی عێراقی هه‌رزان كردووه و ههرزانكردنهكهش له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبهكردنهوه.
باڵیۆزخانه‌ی چین ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بۆ ئاسانكردنی زیاتری هاتوچۆی هاووڵاتییان بۆ وڵاتی چین، باڵیۆزخانه‌كه‌مان بڕیاری دا تێچووی ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی عێراقی كه‌م بكاته‌وه، بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 11/12/2023 ده‌كه‌وێته بواری جێبهكردنهوه.
ڕاشیگه‌یاند كه مامه‌ڵه‌كانی پێش رۆژی دووشه‌م وه‌ك خۆی ده‌بێت و هه‌مان نرخی پێشووی ده‌بێت، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كان له دوای رۆژی دووشه‌م به بڕیاری نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێ.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه نرخه نوێیه‌كانی ڤیزای وڵاتی چین ده‌بێت كه به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی هه‌ژماركراوه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.