Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:33

ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی دیکەی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%


سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەربازی دیکەی لە شەڕ و پێكدادانەکاندا لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند، کە لە ژێر گەمارۆ و بۆردومانی چڕدایە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سوپای ئیسرائیل، دوو سەربازی دیکەی هێزی یەدەگ لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون.

بەوەیش ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل لە 31ی تشرینی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ لە شەڕ و پێکدادانە زەمینییەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 91 سەرباز و کۆی ئەو سەربازانەشی لە 7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا کوژراون گەیشتووەتە 418 سەرباز.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.