بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/11/2023) لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی پشكنین بۆ 41 تەرم كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان كە 31 یان لەڕەگەزی نێربوون و 10 یان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 14 گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 6 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 5 گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەوە خوارەوە و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و 1 گیان لەدەستدان بەهۆی خنكان و 10 گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.