Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:28

شاره‌وانی سلێمانی چه‌ند ئاژه‌ڵێك به‌ بارمته‌ ده‌گرێت

کوردستان TV
100%

شاره‌وانی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چه‌ند ئاژه‌ڵێكی به‌ بارمته‌ گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو باخچه‌كانی شاری سلێمانیدا بڵاوه‌یان پێ كرابوو.

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: بە مەبەستی پاراستنی سەوزایی بلوارەکان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست و نەشێواندنی سیمای جوانی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشه‌م لە هەڵمەتێکی بەشی خزمەتگوزاری سەر بە سەرۆکایەتیمان چەند سەر ئاژەڵێک بە بارمتە هاتنە گرتن.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئاژه‌ڵه‌كان لەناو شەقام و باخچە و بلوارەکاندا بەشێوەیەکی ناشرین بڵاوەیان پێ کرابوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەڵێننامە لە خاوەن ئاژەڵەکان وەر دەگیرێت کە پابەندبن بە دوورخستنەوەی ئاژەڵەکانیان بۆ دەرەوەی شار.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.