Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:20

سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئێواره‌خوانێكی بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ باڵیۆز و كونسوڵ و نێرده‌ و دیپلۆماتی وڵاتان ڕێكخست

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێوارەخوانێکی تایبەتدا بەبۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵ، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت لە گوتەیەکدا پیرۆزبایی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵی لێ کردن و هیوای ساڵێکی پڕ لە شادی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و نیگەرانی و خەمگینی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانییانی سڤیل دەربڕی و جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و بە شێوازێکی ئاشتییانە کردەوە.

هەروەها داوای کرد کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکرێن.

لە بەشێکی دیکەی گوتەکەیدا سەرۆکی حکوومەت باسی لە ئاڵنگارییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ژیانی خەڵک کرد و داوای پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاریى کۆمەڵگەی نيودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.