Erbil 21°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:27

له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شوهه‌وا ئاشكرای ده‌كات كه‌ شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و شه‌پۆڵه‌كه‌ش له‌ سبه‌ی هه‌ینییه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: سبەی ھەینی ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵەھەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا لەئەنجامی نزیکبوونەوە و کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراستەوە ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت.

ڕاشیگه‌یاند: سبه‌ی لە درەنگانی شەودا ئەگەری بارانبارین دەبێت و سەرەتاش لە ناوچەکانی سنووری پارێزگه‌ی دھۆک و مووسڵەوە دەست پێ دەکات، بۆ رۆژی شەممە کاریگەری شەپۆڵه‌كه‌ فراوان دەبێت بۆ ناوچەکانی سنووری پارێزگه‌ی ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و پارێزگه‌ی سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکووک.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شه‌پۆڵه‌كه‌ ھاوکات بارستە ھەوایەکی ساردی لەگەڵ دەبێت و لە رۆژی شەممەوه‌ پلەکانی گەرما 2 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیانه‌وە دەبینن و لە چیا بەرزەکانیشدا بەفر دەبارێت .

ئاراس جه‌بار جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ کاریگەری شەپۆڵەكه‌ لە زۆربەی ناوچەکان له‌ بەرەبەیانی رۆژی یەکشەم کۆتایی پێ دێت، به‌ڵام لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان تا ئێوارەی رۆژی یەکشەم بەشێوەیەکی لاواز بەردەوامی دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.