شاره‌زایه‌كی كه‌شوهه‌وا پێشبینی كرد رۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بكات.
ریاز قوڕه‌یشی كه شاره‌زایه‌كی كه‌شوهه‌وای عێراقییه ڕایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌می داهاتوو شه‌پۆڵێكی نوێی بارانبارین ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، دواتریش رۆژی چوارشه‌م شه‌پۆله‌كه ده‌گاته پارێزگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق.
سه‌باره‌ت به دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار پله‌ی سفڕ له عێراق، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی گوتی: له‌م مانگه‌دا له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌فرێكی زۆر ده‌بارێت و له‌م ناوچانه پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر پله‌ی سفڕی سیلیزی داده‌به‌زن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.