ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان له وادی زهعیتوون له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك كرده ئامانج.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌سه‌ر بوونی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له وادی زهعیتوون له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك، مۆڵگه‌كه كرایه ئامانج.
بڵاویشی كرده‌وه: ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی (F16)ی عێراق ئه‌نجامدرا و له ڕێگه‌ی چه‌ند مووشه‌كێكه‌وه مۆڵهگه خاپوور كرا.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاشكرای نه‌كرد كه ئاخۆ به‌هۆی هێرشه‌كه له مۆڵگه‌كه‌دا چه‌ند تیرۆریستی داعش كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.