Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:50

له‌ به‌غدا پیاوێكی ناوداری ئایینی تیرۆر كرا

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ شاری به‌غدا، پیاوێكی ئایینی شيعه‌كان كه‌ سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری حزبێكی ئایینییه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ تیرۆر كرا.

میدیاكان له‌ به‌غدا بڵاویان كرده‌وه‌: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ ناوچه‌ی تاجی له‌ باكوری شاری به‌غدا، دوو كه‌س به‌ سواری ماتۆڕسكیل‌ ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلێك كرد كه‌ پیاوێكی ئایینی به‌ناوی (فازڵ عه‌بدولحسێن محه‌مه‌د یوونس ئه‌لمه‌ڕسوومی) تێدابوو.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كان، فازڵ ئه‌لمه‌ڕسوومی پیاوی ئایینی و دامه‌زرێنه‌ری حزبی (داعی ئه‌لڕه‌بانی) بریندار بوو و له‌ كاتی گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه‌: جگه‌ له‌ پیاوه‌ ئایینییه‌كه‌، هه‌ر به‌هۆی ته‌قه‌كان دوو هاووڵاتی تریش كه‌ له‌نزیك ڕووداوه‌كه‌ بوون بریندار بوون.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری به‌غدا ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌ و له‌ هه‌وڵدان له‌ ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه‌ ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان ئاشكرا بكه‌ن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.

فازڵ ئه‌لمه‌ڕسوومی له‌ ساڵی 1967 له‌ شارۆچكه‌ی خاڵس سه‌ر به‌‌ پارێزگه‌ی دیاله‌ له‌دایكبووه‌ و پێشتر كاری مامۆستایه‌تی زمانی عه‌ره‌بی كردووه‌‌ به‌ر له‌وه‌ی به‌رگیی پیاوی ئایینی له‌ ساڵی 1990 له‌به‌ر بكات، له‌ ساڵی 2008 به‌فه‌رمی دامه‌زراندنی حزبی داعی له‌ پارێزگه‌ی به‌غدا ڕاگه‌یاند و داوای كۆتاییهێنان به‌ تیرۆر و سته‌م و گه‌نده‌ڵی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بنه‌ماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی ده‌كرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.