Erbil 19°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 14:57

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز و ملواكی باكس سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


له‌میانی یارییه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، ناسراو به‌ئێن بی ئه‌ی، تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز له‌نێو هۆلی داخراوی ستایبلس ئه‌رینا میوانداری تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نزی كرد.
 یارییه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سێ خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز ته‌واوه‌ بوو، له‌نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، نیوه‌ی یه‌كه‌م لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز به‌ئه‌نجامی په‌نجاو نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چلو حه‌وت خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو.
  له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس لیكه‌رز به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان تا یارییه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامی سه‌دو شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سێ خاڵ برده‌وه‌.  

له‌یاریه‌كی دیكه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی باسكه‌ی میلواكی باكس له‌نێو هۆلی دارخراوی هاریس برادلی سه‌نته‌ر رووبه‌رووی تیپی باسكه‌ی نیۆیۆرك نێكس بۆوه‌.
 یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو چل و شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو بیست و دوو خاڵ به‌سه‌ركه‌وتنی تیپی باسكه‌ی میلواكی باكس ته‌واو بوو، نیوه‌ی یه‌كه‌م میواندار به‌ئه‌نجامی حه‌فتاو پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌فتاو دوو خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی تیپی باسكه‌ی میلواكی باكس به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان تا یاریه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامی سه‌دو چل و شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو بیست و دوو خاڵ برده‌وه‌.  

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.