ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7-12-2023 دووساڵ به‌سه‌ر كۆچی دواییكردنی هونه‌رمه‌ند مامۆستا "زرار محه‌مه‌د مسته‌فا" تێپه‌ر ده‌بێت.
له‌زۆره‌به‌ی وڵاتانی جیهان و عێراق بگره له كوردستانیش ،چه‌ندین سه‌نته‌ر و كۆلیژ و په‌یمانگه‌ی هونه‌ری ،بوونیان هه‌بووه و له ئێستاش دا بوونیان هه‌یه، كه ئامانجیان پێگه‌یاندن و دروستكردنی كادری هونه‌رییه، به‌جۆرێك هه‌موو پێداویستییه‌كانی مادی و مه‌عنه‌وی له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كان بۆ دابین ده‌كرێت..به‌ڵام له شاره‌كه‌ی من قوتابخانه‌یه‌ك یاخود سه‌نته‌رێكی هونه‌ری هه‌بوو كه‌بڕواناكه‌م له هیچ سوچێكی ئه‌م جیهانه‌دا بوونی هه‌بێت ، قوتابخانه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی هونه‌ری بێت قوتابه‌خانه‌یه‌كی كوردایه‌تی بوو قوتابخانه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌و فێركردن بوو هه‌موو تێچووه‌كه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی بوو، بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك یان لایه‌نێك هاوكاری بكات،قوتابخانه‌یه‌كی گشتگیری فره پسپۆری بوو ،له‌و كاته‌ی له هه‌موو قوتابخانه‌و ناوه‌نده هونه‌رییه‌كانی جیهان بۆهه‌ر به‌شێكی هونه‌ری كه‌سانی پسپۆری به بواره‌كه بوونیان هه‌یه‌و وانه‌كان ده‌ڵێنه‌وه، ته‌نیا له قوتابخانه‌كه‌ی شاری من نه‌بێت هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ری (شانۆ، شێوه‌كار ، موزیك ، خۆشنووسی ) ته‌نیا له‌لای كه‌سێكه‌وه ده‌وتراوه .. به‌ڵێ هه‌رئه‌وه‌ندش نا، هه‌ر له‌و قوتابخانه‌یه‌دا خوولی بابه‌تی وانه‌ی ئینگلیزی بۆ قۆناغه‌كانی 9ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی بۆ كوڕ‌و كچانی شار به‌خۆڕایی و بێبه‌رامبه‌ر ده‌كرایه‌وه، هه‌ر بۆیه،ده‌رچووانی ئه‌م قوتابخانه‌یه، جگه له‌دروست بوونی چه‌ندین كادر له هه‌موو بواره‌كانی هونه‌ردا ، هه‌ر له‌م قوتابخانه‌یه‌دا چه‌ندین نه‌وه ی شاره‌كه‌م له‌بواری پزیشكی و ئه‌ندازیاری وبواره‌كانی تری ژیان پێگه‌یشتوون ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌و قوتابخانه‌یه بوون، جگه له بواره‌كانی كه‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان له پێش راپه‌رینی گه‌لی كوردستان له به‌هاری ساڵی 1991 زۆره‌به‌یان وه‌كو پێشمه‌رگه‌ش ئه‌ندامی رێكخستنه‌كانی حزبه كوردستانیان بوون ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌و په‌روه‌رده‌ی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌م قوتابخانه‌یه چه‌ندین له‌مپه‌ری سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری ده‌بوونه رێگر بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دابخرێت ، به‌ڵام ئه‌و قوتابخانه‌یه وه‌ك به‌ربه‌ستێكی پۆڵایین ده‌وه‌ستاوه ،نه‌یده‌هێشت دابخرێت و نه‌مێنێت، ئه‌و هه‌موو ژیانی گه‌نجی خۆی كرده قوربانی ئه‌و قوتابخانه‌یه، به‌ڕێزان ئه‌و قوتابخانه‌یه قوتابخانه‌ی مامۆستای هونه‌رمه‌ند (زرار محه‌مه‌د مسته‌فا) بوو.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له رابردووی ئه‌و قوتابخانه‌یه گه‌وره یه‌دا بده‌ینه‌وه كه‌خۆی له مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا ده‌گرێته‌وه،ئه‌و زاته نه‌مره خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی گشتگیر بوو له هه‌موو بواره‌كانی (موزیك ، شانۆ ، شێوه‌كاری ،خۆش نووسی، زمان ناسی..)،به‌ڵام زیاتر له بواری موزیك ناسرابوو ،بۆیه هه‌ر بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه ده‌ڵێم ، ئێستا وه‌كو خه‌ون دێته‌وه یادم ساڵ ساڵی 1977 ده‌قاو ده‌ق به‌رواری رۆژه‌كه‌م له‌بیر نیه، به‌ڵام مه‌زنده ده‌كه‌م مانگی شه‌ش بێ ئه‌و كاته‌ی له گۆره‌پانی قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره سه‌رجه‌م قوتابیانی قوتابخانه‌وه‌ستا بووین بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كانی كۆتایی ساڵ پێش وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان مامۆستا زرار له نێو گۆره‌پانی قوتابخانه له وته‌یه‌كی كورتدا گووتی" به‌نیازم تیپێكی مۆسیقا دابمه‌زرێنم وله پشووی هاوینه‌دا خوولێكی موسیقا ده‌كه‌مه‌وه هه‌ریه‌كێك له ئێوه حه‌ز ده‌كات یان ئاره‌زووی فێر بوونی مۆسیقای هه‌یه باناوی خۆی بنوسێت" به‌هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری ئه‌و زاته مه‌زنه ئه‌و تیپه (تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره) به‌رهه‌م هات چه‌ندین كادری هونه‌ری له‌سه‌رده‌ستی ئه‌م زاته پێگه‌یشتن ،كه ئێستا جێپه‌نه‌جه‌یان له نێو موزیكی كوردی دیاره،هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م مامۆستایه له‌خۆ بردووه ،ده‌یان به‌رهه‌م و شاكاریان پێشكه‌ش به هه‌گبه‌ری گۆرانی وموزیكی كوردیان كردووه، چه‌ندین به‌رهه‌می ره‌سه‌نی كوردیان له فه‌وتاندن پاراست ، به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵیان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كرد.
ئه‌گه‌ر له باس له بواری شانۆش بكه‌ین هه‌رله‌سه‌رده‌ستی ئه‌و به‌رێزه چه‌ندین كادری شانۆیی پێگه‌یشتن من ،یه‌كێكم له‌وانه‌ی هه‌رده‌م خۆم به‌قه‌رزاری ئه‌و زاته گه‌وره ده‌زانم چونكه له‌رێگه‌ی ئه‌ومامۆستایه گه‌وره‌یه، هاتمه نێو جیهانی شانۆ ئه‌و هانده‌ر و پاڵپشتم بوو بۆئه‌وه‌ی به‌شی شانۆیی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی به‌غدا و كۆلیژی هونه‌ر له شاری موسڵ ته‌واو بكه‌م ،شانازیش ده‌كه‌م وه‌كو یه‌كه‌م كه‌سی ئه‌و شاره چوومه په‌یمانگه‌ی هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدا له به‌شی شانۆ وه‌رگیرام به پله‌ی نایاب وله كۆتاییشدا له ده‌یه‌مه یه‌كه‌كانی په‌یمانگا بووم پێش من چه‌ندین كه‌سی تر له بواری موزیك و شێوه‌كارله په‌یمانگاو كۆلیژی هونه‌ر وه‌رگیرابوون به‌ڵام له شانۆ من یه‌كه‌م كه‌سی شاربووم ئه‌و شانازیه‌ش هه‌ر بۆ هونه‌رمه‌ند مامۆستا زرار ده‌گه‌رڕێته‌وه..من توانیم به‌شداری ده‌یان شانۆگه‌ری وه‌كو نواندن و ده‌رهێنان بكه‌م به‌شداری ده‌یان فیستیڤاڵی شانۆیی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق دابكه‌م نابێ بواری نووسینیش له یاد بكه‌م له ئێستا خاوه‌نی (4) كتێبی شانۆییم دوو كتێبی تریشم ئاماده‌یه بۆ چاپ ئه‌و بوێرییه‌ی نووسینیش هه‌رهه‌مووی بۆ مامۆستا زرار ده‌گه‌رێته‌وه..خۆ ئه‌گه‌ر به گشتی ئاوڕێك له دۆخی شانۆش له شاری رواندزیش بده‌ینه‌وه ئه‌وا مامۆستا زرار پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت به‌وه‌ی خاوه‌نی زۆرترین كاری شانۆییه له‌م شاره‌دا چ وه‌كو ده‌رهێنان یاخود نواندن ..خاڵێكی تر ئه‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌یه پێشتر كاتێ شانۆگه‌ریه‌ك له شاری رواندز پێشكه‌ش ده‌كرا،له پاڵ ئاهه‌نگی گۆرانی موزیك شانۆگه‌رییه‌ك نمایش ده‌كرا،به‌ڵام له‌سه‌رده‌ست مامۆستا زرا له سه‌ره‌تایی هه‌شتاییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو رۆژێك یاخود چه‌ندین رۆژ تایبه‌ت به شانۆگه‌ری به‌جیا نمایش ده‌كران.
لایه‌كی تری هونه‌ری و ئه‌ده‌بی مامۆستا زرار نووسین و كتێبه خاوه‌نی چه‌ند كتێبه به‌تایبه‌تی له رووی تۆمار كردن و ئه‌رشیف كردنی ئه‌و چالاكیانه‌ی كه له‌و شاره كراوه ،وه‌كو سه‌رچاوه هه‌مووكه‌سێك ده‌توانێ سوودی لێوه‌بگرێت ، له ئێستاش دا چه‌ند كتێبی تری ئاماده بۆ چاپ.
دواخاڵ ئه‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌وه‌یه مامۆستا زرار شاره‌زایی و زانیارییه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر مێژووی شاری رواندز هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر مێژووی میرنیشی سۆران و پاشای گه‌وه‌ر و وه‌ستا ره‌جه‌ب ..هه‌ربۆیه هه‌رده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی كوردی وعه‌ره‌بی وبیانی كاتێ سه‌ردانی رواندزیان ده‌كرد به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرت یان به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاری رواندز راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به مامۆستا زرار ده‌كرد،چونكه خاوه‌ن هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له زانیاری بوو.
له‌كۆتایی ئه‌م نووسینه كورته‌دا ده‌ڵێم ئه‌و خزمه‌ته‌ی ئه‌و زاته به‌رزه به هونه‌ری كوردی به‌گشتی وبه‌تایبه‌تی به‌شاری رواندزی كردووه ده‌كرێت به چه‌ندین كتێب باسی لێوه‌بكرێت یاخود چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و رێزلێنانه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاكان و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان پێشكه‌شی كراون گه‌واهی ئه‌وڕاستییه‌ن.. كۆچی دوایكردنی پاشای هونه‌رمامۆستا"زرار محه‌مه‌د مسته‌فا" له ٧-١٢-٢٠٢١كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی خسته نێو هونه‌ری كوردی زامێكه به‌ئاسانی ساڕ‌ێژ نابێت دوورد بۆ گیانی پاكی سه‌ری رێز و نوازش بۆ سه‌ر گڵكۆكه‌ی داده‌نوێنم. له‌ساڵوه‌گه‌ری كۆچی دوایی مامۆستای هونه‌رمه‌ند " زرار محه‌مه‌د مسته‌فا" سه‌ری ڕێز‌و نوازش بۆ سه‌ر گڵكۆیه‌كه‌ی داده‌نوێنم.
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دواییكردنی هونه‌رمه‌ند " زرار محه‌مه‌د مسته‌فا" تێپه‌رده‌بێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.