به‌هه‌وڵی پارتی دیموكراتی كوردستان جووتیارانی سنووری قه‌زای مه‌خمور و شاره‌دێی قه‌راج خرانه سه‌ر پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، به هه‌وڵی لقی 23ی پارتیمان، كێشه‌ی جووتیارانی سنووری مه‌خمور و قه‌راج چاره‌سه‌ركرا، سه‌رجه‌م ئه‌و داواكارییانه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت كه پێشترداوایان له حكومه‌تی فیدڕاڵ كردبوو بۆیان بچێته بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه.
به‌رپرسی لق گوتیشی، توانرا سه‌رجه‌م زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی سنووره‌كه بخرێنه ناو پلانی كشتوكاڵی عێراق وه‌ك سه‌رجه‌م جووتیارانی دیكه له باشوور و ناوه‌راست و شاره‌كانی دیكه مافه‌كانیان پارێزراو ده‌بێت.
سه‌نگه‌ر كانه‌بی راشیگه‌یاند، پارتی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ستكه‌وت و هه‌وڵی دیكه‌ی بۆ جووتیاران و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له رێگای نوێنه‌رانی پارتییه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه ده‌بێت.
كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.