Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 22:12

لە نوێترین بڵاوکراوەى وێبسایتى (AD Scientific Index) زانکۆیەکى تایبەت یەکەمى هەرێمى کوردستان و عێراقە

کوردستان TV
100%


وێبسایتى (AD Scientific Index) نوێترین وەشانى بۆ ساڵى (2024) بڵاوکردەوە، لەو وەشانە نوێیەدا زانکۆى جیهان - هەولێر، توانیویەتى لەسەر ئاستى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان پلەى یەکەم بەدەست بهێنێت.
لەو وەشانە نوێیەدا بە چەند پێوەرێک هەڵسەنگاندن بۆ زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا کراوە، بۆ ئەو مەبەستە پشت بە ئاستی توانا و لێهاتوی ستافی ئەکادیمی زانکۆکان و توانای بەرهەمهێنانی و ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى کاریگەر بەستراوە، کە بەرزترین ئاستی ئیندێکسی تۆمارکردوە، بەو هۆیەوەشەوە وێبسایتەکە شیکارى تەواوى بۆ داتاى زانکۆکان کردوە.
بەو بۆنەیەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیرۆزبایى لە سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران  و قوتابیانى زانکۆى جیهان - هەولێر دەکات و دوپاتیدەکاتەوە ئەم دەستکەوتە نیشاندەرى ئەو ڕاستییە کە زانکۆ تایبەتەکانیشمان لە ڕێگەى توێژینەوەى توێژەرەکانیان هەنگاو دەنێن بۆ ئەوەى شوێنى باشتر لە نەخشەى ئەکادیمیاى جیهاندا دەستەبەربکەن. هەروەها ئەم ئەنجامە کاریگەری ئەرێنى دروست دەکات لەسەر رەوتى پێشکەوتنى ئەکادیمی و ئاستى زانستى زانکۆکانى کوردستان بەگشتى و زانکۆ تایبەتەکان بەتایبەتی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
جێگەى ئاماژەیە وێبسایتى  Iraq World Country Rankings 2024 (adscientificindex.com) گرنگترین پێوەرێکی زانستیە بۆ نیشاندانی ڕۆڵی زانکۆ لە بەرهەمهێنانی زانست لە ڕێگەی توێژینەوەی زانستى کاریگەر و بەنرخ، کە تێیدا کار لەسەر کۆی گشتی و ڕێژەی بەرهەمهێنانی شەش ساڵی کۆتایی زانایان پشت دەبەستێ بە نمرەکانی (h-index and i10 index) و ڕێژەى وەرگرتنەکان لە گوگڵ سکۆلاردا نیشان دەدات.
لەم بەستەرەى خوارەوەدا ڕیزبەندى زانکۆکانى عێراق خراوەتەڕوو 
https://www.adscientificindex.com/?con=Asia&country_code=iq

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.