Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 23:54

به‌رده‌ڕه‌ش.. له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا كه‌سێك گیانی له‌ ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو

کوردستان TV
100%


رووداوێكی هاتووچۆ له‌ به‌رده‌ڕه‌ش قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 6ی12ی2023، له‌ سنووری شاره‌دێی ڕۆڤیا سه‌ر به‌قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و تایبه‌ت، هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی ئه‌حمه‌د جاسم ته‌مه‌ن 28 ساڵ گیانی له‌ ده‌ستدا.
هه‌ر له‌ رووداوه‌كه‌دا كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو، به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری خێرای ته‌ندروستی بۆی ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌ كراوه‌.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.