لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسارەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای كەركوك /گەرمیانەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
ئهمڕۆ چوارشهم 6ی12ی2023، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق-بنكەی پۆلیسی حەسار ، لەسەر تۆمەتبارێک کەبەپێی ماددەكانی 443 و 444 لەیاسای سزادانی عیراقی و بەتۆمەتی دزیکردن داواکراو بوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەئێستادا تۆمەتبار (ف، أ، ر ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەکانی 443 و 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.