ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی كانوونی یەكەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەند بابەتێك تاوتوێ دەكات.
بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆ كردن لە بارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان، لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا.
لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا راپۆرتی جێگری سەرۆكوەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆكوەزیران بۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەكانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستەڕووی راسپاردە و چارەسەرەكان.
لە بڕگەی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا راپۆرتێك سەبارەت بە بارودۆخی كارەبا لە هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو.
ئەنجومەنی وەزیران بارودۆخی كارەبا و دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچە تاوتوێدەكات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.