نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له فه‌ڵه‌ستین ئاشكرای كرد، له هه‌ر 10 خوله‌كێكدا له كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیله‌وه منداڵێكی فه‌ڵه‌ستینی گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ریچارد پیپهركۆرن نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ئێستا له تاریكترین ساته‌كانی مێژوویی‌دا نزیك ده‌بێته‌وه و پێویسته هه‌ر له زووترین كاتدا جه‌نگ له غه‌ززه رابگیرێت.
ڕاشیگه‌یاند: له رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی چڕ بۆردومانی غه‌ززه ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زاران هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی داتاكان له ئه‌نجامی بۆردومانه به‌رده‌وام و چڕه‌كانی سوپای ئیسڕائیل له غه‌ززه له هه‌ر 10 خوله‌كێكدا منداڵێك گیانله‌ده‌ست ده‌دات.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئه‌مڕۆ سێشه‌م نوێترین داتای گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییانی له كه‌رتی غه‌ززه بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ژماره‌كه له 16 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه و زۆرینه‌ی كوژراوانیش منداڵ و ئافره‌ت و به‌ساڵاچووانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.