Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 13:39

ژماره‌ی كوژرانی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی له‌ غه‌ززه‌ به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانیان له‌ شه‌ڕی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ بۆ 80 سه‌رباز به‌رزبووه‌وه‌.

سوپای ئیسڕائیل ڕایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ 5 سه‌ربازی تری ئیسڕائیلی كوژراون.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ كوژرانی ئه‌م 5 سه‌ربازه‌، ژماره‌ی سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كان له‌وه‌ته‌ی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ گه‌یشته‌ 80 سه‌رباز.

به‌مه‌ش كۆی گشتی ئه‌و ئیسڕائیلییانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی تری فه‌ڵه‌ستین كوژراون 1200 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌ و زۆرینه‌ی كوژراوه‌كانیش هاووڵاتی سڤیلن، به‌گوێره‌ی زانیاری ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسڕائیله‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌گوێره‌ی نوێترین داتای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی 16 هه‌زار كه‌س كوژراون و زۆرینه‌ی كوژراوه‌كانیش منداڵ و ئافره‌ت و به‌ساڵاچووانن.‌

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.