ئەمڕۆ سێشەممە 5/12/2023 ئافرەتێكی عومرەكاری هەرێمی كوردستان بەناوی ( تەلا سلێمان محمد) لە سعوودییە كۆچی دوایی كرد.
ئەو عومڕەكارە تەمەنی 66 ساڵە و خەڵكی شاری سلێمانییە و بە مەبەستی ئەنجامدانی سووننەتی عومڕە سەردانی عەرەبستانی سعوودییە كردووە و دوای تێكچوونی باری تەندروستی و مانەوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانەئەمڕۆ كۆچی دوایی كرد و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی كەسوكارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەككەی نوێژی لەسەر بكرێت و پاشان لە گورستانی مەككە بە خاك بسپێردرێت.
هەر ئەمڕۆ عومڕەكارێكی دیكەی كوردستان لە شاری مەدینە دوای بە جێگەیاندنی سووننەتی عومڕە و تەواوكردنی ئەركە ئایینیەكان كۆچی دواییكرد.
ئەو عومڕەكارە ناوی ( قادر جمیل مراد)ەو، تەمەنی 76 ساڵە خەڵكی گوندی مەنداوە لە ناحیەی دارەشەكران و پێشتر نەخۆشی شەكرە هەبووە و دوای گەیشتنی بە شاری مەدینە تووشی جەڵتەی مێشك دەبێت و دوای مانەوەی لە نەخۆشخانەی ئەمڕۆ لە شاری مەدینە كۆچی دوای كرد و بڕیاریشە دوای تەواوكردنی رێككارەكان هەر لە شاری مەدینە بە خاك بسپێردرێت.
لە سەرەتای دەستپێكی وەرزی عومڕەوە تاوەكوو ئێستا 12 عومڕەكاری كوردە لە سعوودییە كۆچی دواییان كردووە كە پێنج پیاو و حەوت ئافرەت بوونە.
لە رۆژێكدا دوو عومڕەكاری كورد لە سعوودییە كۆچی دواییان كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.