Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 17:00

ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیل بۆ 406 سەرباز بەرزبووەتەوە

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند كە ئەفسەرێك و دوو سەربازیی دیكەی ھێزەكانیان لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لەگەڵ چەكدارە فەڵەستینییەكان لە كەرتی غەززە كوژراون.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە شەوی ڕابردوو لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لە كەرتی غەززە، ئەفسەرێك و دوو سەربازیی دیكەی سەربە ھێزەكانی زرێبۆش لە كەتیبەی 53 بە ناوەكانی ئەیتان فێش (23 ساڵ)، یاكیر یەدیدیا شینكۆلیڤسكی (21 ساڵ) و تۆفاڵ یەعقوب تسانانی (20 ساڵ) كوژراون.
ھەروەھا باسی لەوەیش كردووە كە شەوی ڕابردوو لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لە كەرتی غەززە، چوار سەربازیی دیكەی ئیسرائیل بە سەختی برینداربوون.
دوێنێ دووشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو كە پێنجی سەربازیی ھێزەكانیان لە شەڕ و پێكدادانەكاندا لە باكوور و ناوەڕاستی كەرتی غەززە كوژراون.
بەمەش ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل كە لە سەرەتای دەست پێكردنی شەڕی غەززە لە 7ی تشرینی یەكەم تا ئێستا كوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ 406 سەرباز.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.