Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:02

لە هەولێر شاری ژاپۆنی بۆ براندە ژاپۆنییەكان دروستدەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.5، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.محمد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و عەمید ئارام بوڕهان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر و ژمارەیەكی تر لە خاوەن كۆمپانیا و پیاوانی كاری ناوخۆیی و بیانی، لە ڕێورەسمێدا، كۆمپانیای ساز كە یەكێكە لە گروپی كۆمپانیاكانی سەردار، پیشانگایەكی نوێی لگزسی لە شاری هەولێر كردەوە.
لە ڕێورەسمەكەدا، تیشك خرایەسەر بونیاتنانی شاری ژاپۆنی لە هەولێر، كە چاوەڕوان دەكرێت لە منزیكانە بۆ براندە ژاپۆنییەكان بكرێتەوە، پاشان نوێترین مۆدێلەكانی لگزس نمایش كرا، لەوانە ساڵۆن و SUV و ئۆتۆمبێلی هایبرید، كە بە نوێترین تەكنەلۆژیا و لێهاتوویەكی تەواو و كارای بێهاوتا درووستكراوە.
پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە خاوەنی كۆمپانیاكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.