Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:07

بەرلین..لە كەمپێكی پەناپەران شەڕە چەقۆ لەنێوان كوردی توركیاو عەرەبی سووری روویدا

کوردستان TV
100%

لە كەمپێكی گەیشتنی پەنابەران لە تێگلی بەرلین كە نزیكەی 5000 هەزار پەنابەر لەو شوێنەن ،پێش چەند رۆژێك لە كاتی نانخواردن هەندێكیان پاڵ بەیەكەوە دەنێن و دەبێتە دەمەقاڵە، دوای ئەوە رەوشەكە ئارام دەبێتەوە، بەڵام كاتژمێر یەكی شەو  بە دواوە جارێكی دیكە بەهۆی بەرزكردنەوەی دەنگی موزیك لە ناو هۆڵەكە، دووبارە ئاژاوە دروست دەبێتەوەو نزیكەی 100  كەس هێرش دەكەنە سەر یەكترو بە دەنگی بەرزەوە بەردەوام هاوار دەكەن و دەڵێن: ئەڵڵاهو ئەكبەر . 
دواتر هێزێكی زۆری پۆلیس دەچێتە ناو كەمپەكە و تا بەرەبەیان لەوێ دەبن، بە پێی رۆژنامەی بێڵدی ئەلمَانی شەڕەكە لە نێوان كوردی توركیاو عەرەبی سووری بووە،لەشەڕەكەشدا چەند كەسێك بریندار دەبن. 
لە لایەكی دیكەوە كەسێك نەیویست ناوی بهێنین بە كوردستانی تیڤی راگەیاند: شەڕەكە زیاتر هاندانی سیاسی و نەتەوەیی لە پشت بووە، ئەوانەشی هێرشیان كردووە، دژی كورد قسەیان كردووە .
هەروەها پۆلیس دەڵێت: شوێنێك سەدانی كەسی لە كولتوورە جیاوازەكان  تێدا بێت، دەبێتە پاڵنەرێك بۆ دروستبوونی ئەم رووداوانە.
خالد عەلی - كوردستان تیڤی - بەرلین

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.