Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 16:38

سەرۆك هۆزەكانی عەرەبی سنووری گوێر: هەموومان قەرزاری سەرۆك بارزانی و پارتین

کوردستان TV
100%

سەرۆك هۆزو شێخ و كەسایەتییەكانی سنووری ناحیە گوێر رایدەگەێنن، هەموومان قەرزاری سەرۆك بارزانی –ن و رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەری كوردستانیش لەبیر ناكەین.
بەیانی ئەمڕۆ سەرۆك هۆزو شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی سنووری ناحیە گوێر رایانگەیاند: هەموومان وەك نەتەوەی عەرەب لەو دەڤەرە قەرزاری سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانین.
هەروەها دەڵێن: رۆڵی جەنابی سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەبیرناكەین لەپاراستنی كەرامەت و گیان و ماڵ و خاكمان،بۆیە هەموومان قەرزاری سەرۆك بارزانی-ن.
دەشڵێن: بۆ ئەو مەبەسەتە دەبێت لە رۆژی دەنگدان وەك كەرنەڤاڵ بە ماڵ و منداڵ روو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەین و دەنگ بە لیستی 197 پارتی و كاندیدەكان بدەین،تەنها بەمە دەتوانین قەرزەكانمان بدەینەوە.
هەواڵ و فۆتۆ/ كارزان كاكل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.