Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:01

توركیا سنووری ناحیەی بامەڕنێ بۆردومان دەكات

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوورەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردوومانكردەوە و لەئێستاشدا بۆردوومانی چڕ لە سنووری ناحیەی بامەڕنێ لە پارێزگای دهۆك دەستیپێكردووە. 
بەگوێرەی زانیاریەكانی كوردستان تی ڤی، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچە سنوورییەكانی ناحیەی بامەرنێ یان بۆردومان كرد، لەلایەن بەشێكی زۆر لە هاووڵاتیانیشەوە هەست بە بۆردوومانەكە كراوە و نزیك بووە لە شوێنی نیشتەجێبونەوە. 
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان لەئەنجامی بۆردوومانەكە كەسێك گیانی لەدەستداوە كەسێكی دیكەش بریندار بووەو دواتر بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆك گواستراونەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.