Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 17:40

سبەی ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند هەیە

کوردستان TV
100%

ئاراس جەبار،شارەزای كەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: لەئەنجامی كاریگەری  نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاوازی دەریای ناوەڕاست سبەی ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەكاتەكانی پاش نیوەرۆ بەدواوە ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای دھۆك و ئیدارەی زاخۆ ئەبێت لەناوچە شاخاوییەكاندا رێژەی بارانبارین زیاتر ئەبێت . هەروەها گوتی: لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا لەسنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند لەناوچە شاخاوییەكاندا ئەبێت ھەندێك كات لەناوچەی جیاجیادا ھەورە بروسكەش چالاكەبێت .
گوتیشی: پلەكانی گەرما بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، خێرایی با مامناوەند چالاك ئەبێت 15-25 كم لە ئاراستەی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتەوە  .
لەلایەكی دیكەوە بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە..
ئەمڕۆ سێ شەممە 5- 12- 2023
كەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە پاشان لە هەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی دوێنێ .
خێرای با / لەسەرخۆ دەبێت ( 5 – 15 )كم/س .
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 - 10 كم
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 6- 12- 2023
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەكاتەكانی بەیانی پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو, لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەكەمان سەرەتا باران بارین لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك دەست پێ دەكات, پاشان باران بارین بە شێوەی نمە باران لەسەر ناوچە جیاجیاكان دەبارێت.
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 تا ٣) پلەی سیلیزی بە بەراوورد  لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20 )  كم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 - 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 
سلێمانی : 19
دهۆك : 19
كەركوك : 22
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 25
بەشی پێشبینی /  5- 12- 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.