Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:23

ئیسرائیل كار بۆ ئەوە دەكات تونێلەكانی غەززە بە ئاوی دەریا پڕبكاتەوە

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریكییەوە بڵاویكردووەتەوە، ئیسرائیل سیستەمێكی گەورەی پەمپی داناوە كە ڕەنگە بۆ نقوومكردنی ئەو تونێلانەی حەماس لە ژێر كەرتی غەززە بەكاریان بهێنێ. 
لە ڕاپۆرتی رۆژنامەكدا هاتووە، لە دەوروبەری ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەردا، سوپای ئیسرائیل دانانی لانیكەم پێنج پەمپی تەواوكردووە كە نزیكەی یەك میل لە باكووری كەمپی پەنابەرانی كەناراوەكانەوە دوورە، كە دەتوانێت هەزاران مەتر سێجا ئاو لە كاتژمێرێكدا بگوازێتەوە و لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا تونێلەكان نقووم بكات.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە تا ئێستا ڕوون نییە كە ئایا ئیسرائیل بیر لە بەكارهێنانی ئەو پەمپانە دەكاتەوە یان نا، پێش ئەوەی هەموو بارمتەكان ئازاد بكات. حەماس پێشتر ڕایگەیاندبوو كە بارمتەكانی لە "شوێنی سەلامەت و تونێل"دا شاردوەتەوە.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی ڕایگەیاندووە، بەرپرسێكی سوپای ئیسرائیل خۆی لە لێدوان لەسەر پلانی نقوومكردنی تونێلەكان بەدوور گرتووە، بەڵام لە زاری ناوبراوەوە دەڵێت، هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل بە شێوازی جۆراوجۆر كار بۆ نەهێشتنی تواناكانی حەماس دەكەن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.