فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر چه‌ند چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك بڵاو كرده‌وه.
فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بڵاوی كرده‌وه: شه‌وی رابردوو له نزیك پارێزگه‌ی كه‌ركووك، ئۆپهڕاسیۆنێكمان له ڕێگه‌ی درۆنه‌وه بۆ سه‌ر 5 چه‌كدار ئه‌نجام دا، له كاتێكدا ئه‌و چه‌كدارانه خۆیان بۆ هه‌ڵدانی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان ئاماده ده‌كرد تا له ڕێگه‌یه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانمان وه‌ك به‌رگرییه‌ك له خۆیان، ئه‌م ئۆپهڕاسیۆنهیان ئه‌نجامداوه و له هێرشه‌كه‌دا توانیان هه‌ر پێنج چه‌كداره‌كه و بكوژن و هه‌روه‌ها فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكهش له‌ناو ببه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له هێرشه‌كه و شوێنی به ئامانجگرتنی چه‌كداره‌كان ئاگاداركراونه‌وه، ئه‌وانیش كوژرانی چه‌كداره‌كان و له‌ناوبردنی فڕۆكه بێفڕۆكهوانهكایان پشتڕاست كردۆته‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رگریكردن له هێزه‌كانیان و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م سه‌رباز و كارمه‌ندانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له هه‌ر هێرشێكدا ئه‌گه‌ر بكرێته سه‌ریان.
دوێنێ یه‌كشه‌م ڕاگه‌یه‌نرا كه له نزیك دووبز له سنووری پارێزگه‌ی كه‌ركووك دوو ئۆتۆمبێلی لیوای 40ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرانه ئامانج و به‌هۆیه‌وه 5 ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.