Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:12

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان له‌ ئاستێكی باشدایه‌

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق ئه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراقیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شدارییه‌كی باش له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ بۆ‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌نگده‌ری نوێ و تازه‌ن.

حه‌سه‌ن هادی ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق گوتی: له‌ كۆی گشتی نزیكی دوو ملیۆن ده‌نگده‌ری تازه‌ و نوێ ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مجاره‌ به‌شداری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دابه‌شكردنی كارته‌كاندا تا ئێستا زیاتر له‌ 500 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان دابه‌شكراونه‌ته‌وه‌.

گوتیشی: كۆمیسیۆنمان له‌ ته‌واوی عێراق 906 بنكه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی كردۆته‌وه‌ و ده‌نگده‌ره‌ نوێیه‌كانیش بریتین له‌ ملیۆنێك و 977 هه‌زار ده‌نگده‌ر.

هه‌روه‌ها گوتی: له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دابه‌شكردنی كارته‌كاندا تا ئێستا زیاتر له‌ 500 هه‌زار كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدان گه‌یشتوونه‌ته‌وه‌ ده‌ست‌ خاوه‌نه‌كانیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ تا هه‌فته‌ی كۆتایی پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، له‌ دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران به‌رده‌وام و ره‌نگه‌ له‌ داهاتووشدا بنكه‌ی زیاتریش بكه‌نه‌وه‌.

بڕیاره‌ رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق (جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان) به‌ڕێوه‌بچێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوی كردۆته‌وه‌ زیاتر له‌ 16 ملیۆن كه‌س مافی ده‌نگدانیان له‌ رۆژی هه‌ڵبژاردندا هه‌یه.‌

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.