Erbil 5°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:34

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی بازرگانیكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی باندێكی چوار كه‌سی خه‌ڵكی وڵاتی سووریای ڕاگه‌یاند كه‌ كاری بازرگانیكردنیان به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كرد.

ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیر کرد.

ڕاشیگه‌یاند: بانده‌كه‌ لە دوو ئافرەت و دوو پیاو پێکهاتوون و خەڵکی وڵاتی سووریان بە ناوەکانی (س، ن، م) و (ر، ع، أ) و (س، ع، ب) و (م، خ، ع).

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە کاتی دەستگیرکردنی بانده‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ‌دەستمانگرت بەسەر کەلوپەلی بەکارهێنان و بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ و مەریجوانە).

له‌ كۆتاییدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر سوپاسی هاووڵاتییانی كرد کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاربوونه‌ له‌گه‌ڵیاندا لەپێدانی زانیارییه‌كان بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.