Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 19:15

له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر دیوار شت بنووسێت سزا ده‌درێت

کوردستان TV
100%

له‌ هه‌ولێر له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی جوانكردنی شار بڕیاردرا گشت ریكلام و ته‌له‌فۆن و نووسراوه‌كانی سه‌ر دیواره‌كان بسڕێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ له‌مه‌ودواش هه‌ر كه‌سێك ئه‌م كاره‌‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌ سزا ده‌درێت.

لەسەر ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر، لەلایەن تیمەکانی شاره‌وانییه‌وه‌ دەست کرا بە سڕینەوەی بەشێکی زۆر لە ڕیکلامە بازرگانییەکان و نووسراوەکانی سەر دیوار لە شەقامەکانی سنووری شارەوانی پێنج .

هەڵمەتەکە به‌رده‌وام ده‌بێت و نه‌ك ته‌نیا له‌ شاره‌وانی پێنج، بگره‌ له‌ سنووری گشت شارەوانییەکانی تریش جێ بەجێ ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها بڕیاریشدرا سزای هەموو ئەو کەس و شوێنانە بدرێت کەوا ڕیکلامەکانیان لەسەر دیوار و گەڕەک و کۆڵانەکان دەنووسن یاخود تابلۆی نایاسایی لە شەقامە گشتیەکاندا هەڵدەواسن، كه‌ ئه‌مه‌ش دەبێتە هۆی نیشاندانی سیمایەکی ناڕێکی ناشارستانی لە شاری هەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.