Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 20:07

یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشت و پشتیوانی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

کوردستان TV
100%

یه‌كێتی ئه‌وروپا پاڵپشت و پشتیوانی خۆی له‌ پڕۆسه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە د. تۆرکیڵد بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر کرد .

لە کۆبوونەوەكه‌دا وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامانج و بنەمای کارکردنمان بۆ بە ئەنجامگەیاندنی پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە لەپێناو دروستبوونی هێزێکی تۆکمەی نیشتمانی لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

وەزیری پێشمەرگە هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ڕابردوودا وڵاتانی بەشدار لە یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر هەموو ئەو کارەسات و ڕووداوانەی بەسەر گەلەکەماندا هاتووە هاوخەم بوون لەگەڵمان، لە ئێستاشدا دڵخۆشین دۆستەکانمان لە هەموو جیهان و یەکێتی ئەوروپا هاوکار و پاڵپشتمانن لە پرۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لای خۆشییه‌وه‌ د. تۆرکێڵد ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌وان لە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشت و پشتیوانیان دەبن لە پرسی چاكسازیدا و هیواشی خواست هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ئارام و سەقامگیر و ئاشتیدا بێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.