Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:24

چۆمان.. له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا سێ گه‌شتیاری عه‌ره‌ب گیانیان له‌ ده‌ستدا و سێی دیكه‌ش بریندارن

کوردستان TV
100%


له‌ رووداوێكی هاتووچۆدا شه‌ش كه‌س بوونه‌ قوربانی. 
لە ناوچەی پڕژەی گەشتیاری لە سنووری قەزای چۆمان، ئۆتۆمبێلێکی گەشتیارانی عەرەب وەرگەڕا و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
د. ئەحمەد حسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئاگادارکردنەوەی ڕووداوەکە، تیمەکانی فریاکەوتن، پۆلیس، بەرگری شارستانی و لایەنی ئیداری و حزبی و خەڵکێکی زۆری ناوچەکە بەهانای ئەو کەسانەوە چوون، ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ برینداریش گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان.
بەپێی زانیارییەکان گەشتیارەکان بە ڕەگەز عەرەبن و بە مەبەستی گەشتیاری سەردانی ناوچەکەیان کردووە.

کەریم سمکۆ

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.