Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:00

جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لە غەززە خەڵکێکی زۆری بێ تاوان دەکوژرێن

کوردستان TV
100%


جێگری سەرۆکی ئەمریکا کامالا هاریس رایده‌گه‌ێنێت، کە لە غەززە خەڵکێکی زۆری بێ تاوان دەکوژرێن.

هاریس لە میانی کۆنگرەی لووتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا کە لە دوبەی بەرێوەچوو، لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نهەیان، سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح سیسی و شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم کۆبوویەوە.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەکان ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە پاڵ ئەوەی کە بەرگری لە خۆی دەکات، گرنگە بزانێ چۆنی دەکات. (لە غەززە) خەڵکێکی زۆری سڤیل کوژران. ئەو نەهامەتییەی کە تووشی خەڵکی سڤیل لە غەززە بووە و ئەو وێنانەی لە ناوچەکە دەگات، زۆر بە ئازارە".

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ گەیشتنی بە ئاشتی و سەقامگیرییەک لە ناوچەکە پێویستە حکوومەتی فەڵەستین ئیدارەی غەززە بکات و بە ئیرادەی گەلەکەی زیندوو بێتەوە.

هاریس ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە ئیسرائیل پشتگیری لە خەڵکی سڤیلی ناوچەکە بکات. هێرشەکان لە خاڵێکی دیاریکراودا کۆتاییان پێ دێت و پێویستە پلان بۆ قۆناغی داهاتوو دابنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.