ناوەندی بوومەلەرزەزانی فلیپین بڵاویكردەوە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی حەوت پۆینت شەش پلە بە پێوەری رێخەتر كەناراوەكانی دورگەی مینداناوی فلیپینی هەژاند،لە دوای ئەوەش ئاگاداری ئەگەری ڕوودانی تسۆنامی لە چوار وڵات دەدرێت.
بوومەلەرزەكە لە قوڵایی سی و دوو كیلۆمەتر ڕوویدا،لەو بارەیەوە ناوەندی ئاگاداری تسۆنامی لە زەریای هێمن ڕایگەیاند بەپێی هێز و ناوچەی بومەلەرزەكە،ئەگەری هەیە شەپۆلی تسۆنامی لە فلیپین و ئەندەنۆسیا و مالیزیا و بالاو بدات.
لەلایەكی دیكەوە پەیمانگای فلیپینی بۆ زانستی بومەلەرزە و تسونامی بڵاویكردەوە،پێشبینی دەكرێت تسۆنامییەكی وێرانكەر لە چەند ناوچەیەك ڕووبدات و ژیانی خەڵك بكەوێتە مەترسییەوە.
پەیمانگاكە ئەوەشی خستەڕوو،داوا لە دانیشتوانی ناوچەكان دەكەن،ڕوو لە ناوچە شاخاوییەكان یاخود ناوخۆی شارەكان بكەن.
بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.6 پلە فلیپینی هەژاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.