Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:23

بەكر نەبی : گوناحە تۆ هاووڵاتی ئەم نیشتمانە بیت و عەشقی ئەم سرووشتە نەبیت

کوردستان TV
100%

هونەرمەندی فۆتۆگرافەر"بەكرنەبی مەحموود"،لەدایك بووی شاری هەولێرە،دەرچووی كۆلیژی ئاداب بەشی راگەیاندن،تائێستا نۆ پێشانگای تایبەتی كردۆتەوە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و كەركووك وپێشانگایەكی تایبەتییشی لە وڵاتی سوێد كردۆتەوە ،هەروەها بە شداری 27پێشانگای هاوبەشی لەشارەكانی عێراق دەرەوی عێراق كردووە، وەكو ماڵپەڕی كوردستان تیڤی بەچەند پرسیارێك بەسەرمان كردەوە.
*سەرەتا پێم باشە باس لەچۆنییەتی ئاشنابوونت بەكامیرا بكەیت؟
- سەرەتای ئاشنابوونم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی دوای راپەڕینی گەلی كوردستان،بەدیاركراوی لە ساڵی 1995 ئەو كات لەگەڵ هاوڕێی بەرێز هونەرمەند مامۆستا ئەیاد، كە فۆتۆ گرافەرێكی ناسراوی شاری هەولێرە ئەو كات زۆربەی كاتەكان بەیەكەوە بووین ئەو وێنەی زۆرجوانی دەگرت هەم وێنەی بازرگانی هەم وێنەی سروشتی و هونەری،ئەو كارانەی ئەو سەرنجی زۆری منی راكێشە ئیتر لەو ساتەوە بەهاوكاری مامۆستا ئەیاد دەستم بە كاری وێنەگرتن كرد،بۆیە ئەمە بووە بە خاڵی دەست پێكردنم.
*یەكەمین كامیرا كە بەكارت هێنا چ جۆرە كامیرایەك بوو؟
- ئەو كاتە كە من بووم بە وێنەگر ئابڵوقەیەكی ئابووری زۆر بەهێز هەبوو، كامیرا زۆر كەم بوو من بە كامیرایكی رووسی ناوی كیڤ بوو،دەستم بەكاری وێنەگرتن كرد.
*زۆرێك لەوێنەكانت سروشتی كوردستان لەخۆ دەگرێت ئەم نهێنییە بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
- گوناحە تۆ هاووڵاتی ئەم نیشتمانە بیت و عەشقی ئەم سرووشتە نەبی، بەڕاستی ئێمە خاوەنی سروشتێكین پڕاو پڕە لەجوانی، ئەركی ئێمەیە ئەو سرووشتە جوانە نیشانی دنیای بدەین، ئێمە لە كوردستان خاوەنی چوار وەرزی زۆر جوانی ساڵین خاوەن كلتوو و زمان و فرە ئاینین ،پێویستە لەسەرمان لەرێگای زوومی كامیراكانمان هەموو جوانییەكانی كوردستان نیشانی جیهانی دەرەوەمان بدەین بڵێن ئەمەیە وڵاتی ئێمەیە.
*ئاستی وێنەگرانی فۆتۆگرافەر لەكوردستان چۆن دەبینی ؟
- خەرمان بەرەكەت لەئێستا دا وێنەگری زۆر چاكمان هەیە بەشداری پێشبڕكێی جیهانی دەكەن كامیرای زۆر زۆر باشیان هەیە، جاران ئەگەر بگەڕێنەوە ساڵانی رابردوو 70ساڵ پێش ئێستا، هەرچی وێنەو ئەرشیفی كورد هەیە، هەمووی بە زوومی كامیرەمانی بیانی گیراوە.
*ئەو گرفت و كێشانە چین كە دەبێتە كۆسپ لەكاتی وێنە گرتن دا
- لەئێستا دا گرفتە كان بەم شێوە نییە، چونكە مەیدانە كە بەرفراوانە لەبەر ئەوەی ئێستا كێشەی كامیرا نییە و ئازادی بەرفراوانە،هیچ سانسۆرێك نییە بۆیە هەموو كەسێك ئازادە لە وێنەگرتن بەتایبەتی لەگەڵ پەیدابوونی كامیرای پێشكەوتوو ئامێری مۆبایل.
*ئێمە لە كۆتایی دازۆر سوپاست دەكەین بۆ دەرفەتەی بە ئێمەت بەخشی.
- منیش زۆر سوپاسی ئێوە دەكەم بۆ ئەو بەسەركردنەوەیە دەستان خۆش بێت
هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.