ئاراس جەبار ،شارەزای كەشناسی دەڵێت: ویستی خودای لەسەر بێت ئەم مانگە بارانی زۆر باش دەبارێت ھەر لە 6ی مانگەوە پێشبینی دەستپێكردنەوەی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆكانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەكانمان دەكرێت بەچەند قۆناغێكی یەك لەدوای یەك كە مەودای نێوان بارانەكان نزیك دەبن لەیەك و ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێكی بارانبارین لە نێوان 6ی مانگ بۆ 20ی مانگ بەرێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی كوردستان بگرێتەوە ،لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوریەكان و ناوچەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان بەتایبەت لەدوای ناوەڕاستی مانگەوە .
دەشڵێت: بەگشتی پێشبینی دەكرێت ئەم مانگە باراناوی بێت و بەراورد بەمانگی ڕابردوو ژمارەی شەپۆلەكان زیاتر ببێت ، بۆ بەفر بارین و ھاتنی شەپۆلی سەرماش لەسەنتەری شارەكان و ناوچە شاخاوییە نزمەكان، بۆ ئەم مانگە تا ئێستا ھیچ دیار نییە .
شارەزایەكی كەشناسی : لەم مانگەدا بەفرو بارانی زۆر باش بەڕێوەیە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.