Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:44

وێنەی منداڵێكی فەلەستینی جیهانی هەژاند و ئیسرائیلی تووڕە كرد

کوردستان TV
100%

لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابردوودا وێنەیەی محەممەد هانی زەهار ، منداڵێكی فەلەستینی ملیۆنان سایتی سۆشیال میدیای داگیركردووە.
بینینی كوڕێكی تەمەن پێنج مانگان كە جەستەیەكی بێ گیان هەیەو چاوو دەمە بچووكەكەی كراوەتەوە ، هەموو جیهانی هەژاند.
بەڵام زۆرێك لە ئەكاونتەكانی ئیسرائیل لە سۆشیال میدیا كە هەندێكیان فەرمین، ئەو وێنەیەیان خستە ژێر پرسیارەوە و بانگەشەی ئەوە دەكەن كە منداڵەكە "تەنها بووكەڵەیە".
بەڵام ئەو ڤیدیۆیانەی پرسە كە دواتر بڵاوبوونەوە، هەروەها ئاژانسە هەواڵییە نێودەوڵەتییەكان كە دیمەنەكانی پرسەكە و تەرمی كۆرپەكەیان بەڵگە كرد، وایكرد ئەو ئەكاونتانەی ئیسرائیل پاشەكشە بكەن.
بۆ نموونە، ئەكاونتی “ئیسرائیل” كە بەستراوەتەوە بە حكومەتی ئیسرائیلەوە لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس، پۆستەكەی سڕییەوە.
بەهەمان شێوە بەشێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل وێنەیەكی محەممەدیان بڵاوكردەوە و ڕەسەنایەتییەكەییان خستە ژێر پرسیارەوە، دواتر داوای لێبوردنیانكرد، لەنێویاندا ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست.
دوای ئەوەی ئاگربەستی كاتی نێوان ئیسرائیل و حەماس كۆتایی هات.محەممەد زەهار لە یەكی ئەم مانگەدا لە بۆردومانی ئیسرائیلدا لە دێر بەلا لە كەرتی غەززە كوژرا.
سەرچاوە /عەربییە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.