ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی راگه‌یاند كه تێزابی بە ئۆتۆمبێلی خەڵکدا دەکرد .
بهرێوهرهبهرایهتی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه: تۆمەتبارێکمان ده‌ستگیركرد کە شەوان ماددەی تێزابی بەئۆتۆمبیلی چەند هاووڵاتییەکدا کردووە.
ئاسایشی هه‌ولێر راشیدهگهێنێت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبار(م، م،ق) دەستگیرکرا، چونکە شەوان لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر لەگەل تۆمەتبارێکی تر لەئێستا هەڵاتووە ماددەی تێزابی بەئۆتۆمبیلی چەند هاووڵاتییەکدا کردووە.
ئاسايشی هه‌ولێر: ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركرا کە تێزابی بە ئۆتۆمبێلی خەڵکدا دەکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.