Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:18

سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم لەگەڵ جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

کوردستان TV
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 12/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانیی ئیماراتەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرکردایەتی و خەڵکی ئیمارات کرد و سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کرد.
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات، ئاماژەی بە پەیوەندیى تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد و جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان، وەک نموونەیەکی گەش و درەوشاوە لە عێراق و ناوچەکەدا كرده‌وه‌.
دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتيی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.