Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 16:25

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 12/2 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا لە شاری دوبەی، لەگەڵ سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی یونامی و بەردەوامبوونی لە ئەرکەکانی لە پێناو سەقامگیریى ئاشتی و ئاسایشى عێراق کردەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها باسی لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دەستەبەرکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان کرد و داوایکرد نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵی کارای خۆی لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا بگێڕێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.