Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:50

هه‌ولێر له‌ به‌غدا سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ خولی نایابی باله‌ی عێراق هه‌ولێر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌هواڕ تۆماركرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2ی12ی2023، له‌ میانی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌ خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراقدا كه‌ له‌ شاری به‌غدا له‌ هۆڵی یانه‌ی جه‌یش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌رووی یانه‌ی ئه‌هواڕ بوویه‌وه‌.
یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ولێر به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی سێ گێمی بێ به‌رامبه‌ر.
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌ولێر به‌ پله‌ی یه‌كه‌م و پێشه‌نگی گروپی سێیه‌می خوله‌كه‌ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی دووه‌م.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.