Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:55

22 وڵات پابەندی خۆیان بۆ بەهێزکردنی وزەی ناوەکی جیهان بۆ سێ هێندەی ئێستا تا ساڵی 2030 دەربڕی

کوردستان TV
100%


وڵاتانی ئیمارات، بەریتانیا، بولگاریا، کەنەدا، چیک، فینلاند، فەڕەنسا، غەنا، هەنگاریا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، مۆلدۆڤا، مەغریب، هۆڵەندا، پۆلەندا، ڕۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤێنیا، سوید، ئۆکراینا بە پێشرەوی ئەمریکا واژوویان لەسەر بەیاننامەیەک کردووە کە بە پێی ئەو پێویستە تواناکانی وزەی ناوەکی خۆیان بۆ سێ هێندە بەرز بکەنەوە.

واژووکەرانی کۆنگرەی لووتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە گۆڕانی ئاووهەوا (COP28) جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە توانای ناوەکی وڵاتەکانیان بۆ ساڵی 2050 سێ هێندەی ساڵی2020بێت.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا  بۆ کاروباری گۆرانکاری ئاووهەوا جۆن کێری ڕایگەیاند کە تریلیۆن دۆلار لەبەردەستدایە بۆ دڵنیابوون لەوەی وەبەرهێنان لە بواری وزەی ئەتۆمیدا بکرێت، جەختیشی لەوە کردەوە بە بێ بەکارهێنانی وزەی ناوەکی ناتوانرێت بگەین بە ئامانجی پاکی سفری دەردانی گازی ژەهراوی.

بە پێی داتاکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، توانای وزەی ناوەکی جیهان لەساڵی 2020 هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی تێدا نەکراوە و لە ئاستی 375 گیگاوات ماوەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.