Erbil 15°C پێنجشەممە 04 تەمووز 07:59

برنجی بە برەوی گەرمیان جگە لە ناوخۆ دەنێردرێتە شارەکانی دیکەی عێراق

کوردستان TV
100%

لە خاکی بەپیتی گەرمیان سێ جۆر برنجی بازاڕگەرم بەرهەم دەهێنرێن و ساڵانەش دەنێردرێنە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

لەم وەرزەدا جووتیارانی گەرمیان خەریکی دوورینەوەی چەڵتووکن و لە بەرهەمەکانیان و هەناردەکردنی برنج ڕەزامەندی دەردەبڕن.

نەگازەی بازیان، نەگازەی کوردی و چەڵتووکی بەرازیلی، لەو سێ جۆر برنجەن کە لە گەرمیان دادەچێنرێن و بەرهەم دەهێنرێن.
محەممەد عەبدوڵڵای جووتیار کە 30 دۆنم برنجی داچاندووە، لەسەر ئەم بابەتە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: برنجەکە باشە و خواستی زۆری لەسەرە، جگە لە بەکارهێنانی لە هەرێم، بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش ڕەوانە دەکرێت.

وا پێشبینی دەکرێت بەرهەمی ئەمساڵی چەڵتووکی گەرمیان زیاتر لە 1400 تۆن بێت.

ئیسماعیل محەممەد، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاریی کشتوکاڵیی گەرمیان، گوتی: زیاتر لە 1600 دۆنم زەویی گەرمیان بە برنج داچێنراوە، وا دەخەمڵێنین 1400 تۆن بەرهەممان هەبێت، دوای پڕکردنەوەی پێداویستیی گەرمیان بۆ برنج، ڕەوانەی شارەکانی دیکەی هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت.

برنجی کوردی لە هەرێمی کوردستان برەوی زۆری هەیە، جگە لەوە لە ناوچەکانی عێراقیش خواستی زۆری پەیدا کردووە، حکومەتی هەرێمیش ساڵانە گەشە بەو کەرتە دەدات و پشتیوانیی جووتیاران دەکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.