عەلی جابر زیادی، پێشبینیكەری كەشناسی ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند:پێشبینی دەكرێت لە ناوچە بەرفراوانەكانی عێراق بارانی مامناوەندو بەخوڕ ببارێ.
زیادی بە میدیای عێراق ڕاگەیاند: پێشبینی دەكرێت ئێوارەی چوارشەممەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین دەست پێبكات و بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەشێوەیەكی پچڕپچڕ بەردەوام بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،پێشبینییە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بەشەكانی باكوور و بەشێكی گەورەی ناوەراستی عێراق ، بارانێكی مامناوەندیان دەبێ كە ڕەنگە لە ناوچە جیاجیاكانی دیكە زۆر بێت.
زیادی ڕوونیشیكردەوە، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەگەری بارانبارین لە شارەكانی باشووری عێراقدا هەیە و پێشبینیش دەكرێت پلەكانی گەرما لە ڕۆژی دووشەممەوە بەرزببنەوە.
شارەزایەكی كەشناسی عێراق: شەپۆلێكی بارانبارین دەست پێدەكات و بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.