لە گوندی گۆپتەپەی سنووری ناحیەی قەراج ، چەند چەكدارێكی داعش گەرمارۆ دراون و رێگەی هەڵاتنیان لێ گیراوە.
كرێكار شاكر،بەرپرسی لیژنەی ناوچەی مەخموری پارتی دیموكراتی كوردستان تایبەت بەكوردستان تیڤی راگەیاند: ئێستا هێزەكانی سوپای عێراقی چەند چەكدارێكی داعش یان لەناو گوندی گۆپتەپەی سنووری ناحیەی قەراج گەمارۆ داوە و ئەو چەكدارانە ناتوانن خۆیان دەرباز بكەن.
هەروەها گوتی: تاوەكو ئێستا رووبەرووبوونەوەی نێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی سوپای عێراق بەردەوامی هەیە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان تا ئێستا لەرووبەربوونەوەكەدا سێ سەربازی سوپای عێراق كوژراون و 15ی دیكەش برینداربوون،ژمارەی كوژراوانی چەكدارانی داعش-یش دیار نییە.
كارزان كاكل/ پەیامنێری كوردستان تیڤی لە مەخمور
چەند چەكدارێكی داعش لە گوندێكی سنووری ناحیەی قەراج گەمارۆ دەدرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.