لە گوندی گۆپتەپەی سنووری ناحیەی قەراج، تیرۆریستانی داعش و هێزەكانی عێراق رووبەرووی یەكتر بوونەتەوە و شەڕ بەردەوامە.
كارزان كاكل، پەیامنێری كوردستان رایگەیاند: لە ئێستادا تیرۆریستانی داعش و هێزەكانی عێراق لە گوندی گۆپتەپە سنووری ناحیەی قەراج، رووبەرووی یەكتر بوونەتەوە و شەڕ بەردەوامە.
هەروەها گوتی: چەكدارانی داعش خانووی كوردەكانی نیشتەجێی گوندەكە دەتەقێننەوە.
گوتیشی: بەپێی زانیارییەكان لەرووبەربوونەوەكەدا سێ سەربازی سوپای عێراق كوژراون و 15ی دیكەش برینداربوون،ژمارەی كوژراوانی چەكدارانی داعش-یش دیار نییە.
پێكدادانی نێوان چەكدارانی داعش و هێزەكانی عێراق لە سنووری ناحیەی قەراج بەردەوامە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.