Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:09

بوومەلەرزەیەك لە بەنگلادیش روویدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئەورووپا و دەریای ناوەڕاست بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك لە بەنگلادیش تۆماركراوە.
سەنتەرەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا ، ئاماژەی بەوە كردووە كە گوڕی بوومەلەرزەكە گەیشتووەتە 5.7 پلە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ناوەندی بوومەلەرزەكە بە دووری 45 كیلۆمەتر لە باشووری شاری كۆمیلا بووە كە ژمارەی دانیشتووانی نزیكەی 389 هەزار كەسە و ناوەندی بوومەلەرزەكەشی لە قووڵایی 35 كیلۆمەتر بووە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێك لەبارەی برینداربوون و زیانگەیاندن لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیەدا نەبووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.