Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:44

لە سنووری ناحیەی قەراج رووبەرووبوونەوە لەنێوان داعش و هێزەكانی عێراق روویدا

کوردستان TV
100%

لەگوندی گۆپتەپەی سنووری ناحیەی قەراج، چەكدارانی داعش تەقەیان لەهێزەكانی عێراق كردوو بەوهۆیەوە دوو سەرباز بریندار بوون.
پەیامنێرمان كارزان كاكل رایگەیاند: كاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ گڕووپێكی چەكدارانی داعش چوونەتە گوندی گۆپتەپە لە سنووری ناحیەی قەراج و دواتر لەماڵی شێروان حاجی سەعدی،موختاری گوندەكە تەقەیان لە هێزەكان و بازگەكانی سوپای عێراق كردووە،لەئەنجامدا رووبەرووبوونەوە دروست بووەو بەهۆیەوە دوو سەربازی عێراق برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، تاوەكو ئێستا چەكدارانی داعش لە گوندەكانی سنووری ناحیەی قەراج جموجۆڵێكی زۆریان هەیەو هێزەكانی عێراقیش لەو سنوورە بڵاوەیان پێكراوە.
هەر شەوی رابردووش چەند چەكدارێكی داعش لە هەردوو گوندی عەلییەڕەش و دووسەرە لە سنووری شارەدێی قەراج، هێرشیان كردە سەر بنكەكانی سوپای عێراق و لە ئەنجامی هێرشەكەدا دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون.دوای ئەنجامدانی هێرشەكەش، چەكدارە داعشەكان بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.