Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:30

ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی ئه‌یدزه‌.. له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌یدز چی كراوه‌؟

کوردستان TV
100%

له‌سه‌ر ئاستی جیهان رۆژی 1ی دیسێمبه‌ری هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی جیهانی ئه‌یدز دیاریكراوه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی ساڵانه‌ ملیۆنێك كه‌س ده‌كوژێت، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ندان رێوشوێنیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌.

پەیامی ھۆشیاری تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی نەخۆشی ئەیدز بەتەواوی مرۆڤایەتی بۆ سەرجەم تاک و کۆمەڵگاکان لەسەرتاسەری جیھان لەم ڕۆژەدا دەدرێت کە رۆڵی کاریگەر و ئەرێنی دەبێت لە روبەڕووبونەوە و کەمکردنەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی نەخۆشی ئەیدز بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لەو ئەگەرانەی کە دەبنە ھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نەخۆشی ئەیدز HIV.

ڕۆژی جیهانی ئەیدز دەرفەتێکی جیهانییە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک و یەکخستنی هەوڵی دەزگه‌ پەیوەندارەکان و خستنەڕووی هاوکاری و پاڵپشتییە بۆ تووشبووانی نەخۆشی ئەیدز.

لە جیهاندا نزیکەی 40 ملیۆن مرۆڤ ڤایرۆسی کەمی بەرگری لەش (ئەیدز) HIV یان هەیە و ساڵانە نزیکە یەک ملیۆن کەس دەمرێت و نزیکەی دوو ملیۆنی تریش وەک تووشبووی نوێ دەبنە قوربانی.

هەرچەندە تا ئێستا ئەیدز چارەسەری بنبڕکەری نییە، بەڵام دەرمانی دژەڤایرۆسی زۆر کاریگەر هەن کە دەتوانن کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکە تاڕادەیەک بکەن و دەرفەت بە تووشبوو بدەن ژیانێکی ئاسایی وەک هەر کەسێکی تر بژیت، ئەمەش به‌ دەسکەوتێکی پزیشکی مەزن داده‌نرێت کە ژیانی ملیۆنان تووشبووی ئەیدزی ڕزگار کرد.

به‌ بەکارهێنانی دەرمان ڕێژەی مردن به‌ ئه‌یدز 56٪ کەم كراوه‌ته‌وه‌، هەروها هۆکاری کەمبوونەوەی لە 40٪ی تووشبووی نوێیە، چونکە ڕۆڵێکی گرینگی هەیە لە پێشگیری و خۆپارێزی لە نەخۆشی ئەیدز، بەڵام هاوکات هەڵگری ڤایرۆسەکه بەبێ بەدیارکەوتنی هیچ نیشانەیەک مەترسی گەورەی بڵاوبوونەوەیە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی جیهانی ئه‌یدز ده‌ڵێت "لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆگرامی کۆنتڕۆڵکردندا لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوو نزیکەی 598,000 تێستی پشکنینی خوێن بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئەنجامدراوە".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هەموو کەسێكی بیانی پێش پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێ، هەموو بوتڵێکی خوێنی بەخشراو، پشکنینی پێش هاوسەرگیری، کرێکاری شوێنە گەشتیارییەکان، ڕاگیراو و حوکمدراوانی ناو چاکسازییەکان، نەخۆشانی گورچیلەی درێژخایەن و سیل و هەوکردنی جگەر و تالاسیمیا و هەموو ئەوانەی نەشتەرگەرییان بۆ كراوه‌، پشكنینی ئه‌یدزیان بۆ ئەنجامدراوە".

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا چەندین چالاکی هۆشیاری تەندروستی و دابینکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستی پشکنین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌یدز له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.