Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 16:09

ڕێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ سه‌نته‌ری كه‌لار داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

سبه‌ی شه‌ممه‌ شه‌قامێكی سه‌ره‌كی له‌ سه‌نته‌ری شاری كه‌لار داده‌خرێت و هاووڵاتییان و شوفێران ده‌توانن ڕێگه‌ی جێگره‌وه‌ به‌كاربهێنن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە كه‌وا سبەینێ شەممە له‌ کاتژمێر (9:00)ی سەرلەبەیانی لە ترافیکلایتی قەڵای شێروانەوە هەتاکو دادگه‌ی بەرایی کەلار ڕێگاکە دادەخرێت.

ڕاشیگه‌یاند: داخستنی ڕێگه‌كه‌ بە مەبەستی کارکردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌كه‌یه‌.

هاتوچۆی گه‌رمیان داواشی له‌ هاووڵاتییان و شۆفێران كرد سایدی دووەمی ڕێگاکە بەکار بهێنن بۆ هاتووچۆکردن وه‌ك ڕێگه‌ی جێگره‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.